پیرۆزبایینامه‌ی به‌ڕێز پ.ی.د. دارا عمر میران سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی یه‌كه به یه‌كه‌ی مامۆستا به‌ڕێزه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژه‌كان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوای خێر و خۆشی و ته‌ندروستیه‌كی باش و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سوپاسێكی تایبه‌تی مامۆستایانی به‌ڕێز و قوتابیه خۆشه‌ویسته‌كان ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م كه به سه‌ركه‌وتوویی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌لكترۆنی به شێوه‌ی پاڵپشتیكار به باشترین شێوه ئه‌نجامداوه و له پرۆسه‌ی فێركردن به‌رده‌وام بوونه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی كه ڕووبه‌ڕوومان بووه، و هیوادارین كه به یه‌كه‌وه و به هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌موو لایه‌ك ئه‌م دۆخه به سه‌ركه‌وتووی تێبپه‌ڕێنین و پرۆسه‌ی خوێندن و چاره‌نووسی قوتابیان بپارێزین. دووباره جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و پڕ له خێر و خۆشی بێت.
پ.ی.د. دارا عمر میران
سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی