لەڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵان ICCD
بەهاوکاری زانکۆی هەولێری پزیشکی/ کۆلێژی دەرمانسازی
بەسەرپەرشتی بەرێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د.هونەر کمال گەردی) و بەشداری سەرۆک لق و بەشێک لەدکتۆرومامۆستایان وستافی کۆلێژەکەمان ولەگەڵ بەرێزان لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و نەخۆشخانەی نانەکەلی و رێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان.پرۆژەی هاوکاری بۆ مندالانی تووشبووی شێرپەنجە ئەنجامدرا.ئەم پرۆژەیە بۆ خزمەتکردنی چینێکی بێ نازی کۆمەڵگایە کە بێ بەش بوونە لە زۆرێک لەو خۆشیانەی کە ئێمە پێیدا تێپەریوین کرا.
قوتابیانی کۆلێژەکەمان کۆلێژی دەرمانسازی لەژێر چاودێری بەرێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.دهونەر کمال گەردی). هەوڵیکی باش و زۆر کارایانە بەژداربوون لەم پرۆژەیە. لەکۆتایی پرۆژەکە خەڵاتی باشترین قوتابی دابەشکرا کە توانیویانە زۆرترین کۆمەک و کاراترین بەشداریان هەبێت.هەروەها خەڵات پاڵپشتی وهاوکاری بەسەر نەخۆشانی پەپولەئاسای منداڵانی تووش بووی شێرپەنجە دابەشکرا.
∎ هۆبەی چالاکی یەکانی کۆلێژی دەرمانسازی.