..........مەراسیمی رێزلێنان بۆ مامۆستایان و تۆێژەران لە کۆلێژی دەرمانسازی

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

مەراسیمی رێزلێنان بۆ مامۆستایان و تۆێژەران کە توێژینەوەکانیان لە گۆڤارەکانی فاکتەری کاریگەری بەرزدا  بڵاوکراوەتەوە

ئەمرۆ یەکشەممە بەرواری ۲/۲/۲٠۲٥  لە هۆڵی سمیناری کۆلێژی دەرمانسازی لە ژێر سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.ی.د. هونەر کمال گەردی) بە ئامادەبونی بەرێزان (پ.د. نورالدین اسماعیل) سەرۆکیزانکۆی هەولێری پزیشکی و (پ.د. عبدالقادر نقشەبەندی) سەرۆکی زانکۆی لبنانی فەرەنسی و (پ.ی.د. هاورێ مصطفی بکر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و(پ.د. ژیان دزەیی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د. کاروان محمد امین) یاریدەدەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و (پ.د. دەشتی بستانی) ڕاگری کۆلێژی پزیشکی و (پ.د. بسام امین) ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ددان و (پ.د. حمدیە میرخان) ڕاگری کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان و (پ.ی.د. ئازا بهاءالدين) بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوە و بەرێوەبەران  و سەرۆكی لقە زانستیەکان و مامۆستاو توێژەرانی کۆلێژەکەمان مەراسیمێكی پێزانین رێکخرا بۆ رێزلێنان لە مامۆستا و توێژەرانی کۆلێژەکەمان کە لە ساڵی خوێندنی ۲٠۲۳ ـ۲٠۲٤  بەشێوەیەکی چالاک توێژینەوەی زانستی کاریگەری بەرزیان ئەنجامداوە وە بۆ ئەم مامۆستایانەی ژمارەیەکی زۆر سایتەشنیان هەبوو لە گوگڵ سکولەر، ڕۆلی بەرچاویان هەبووە لە بەرزکردنەوەی نازناوی کۆلێژ و زانکۆکەمان.

لە دەستپێکی مەراسیمەکە ئامادەبوان دەقەیەك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دواتر ڕاگری کۆلێژ وتەیەکی پێشکەشکرد باسی لە گرنگی ئەنجامدانی توێژینەوەو ڕۆڵی توێژینەوە لە پێشخستنی کۆمەڵگا و بەردەوامی هاندان و دابینکردنی پێداویستەکانی توێژینەوە بۆ سەرجەم توێژەرانی زانکۆکەمان، لە کۆتایشدا قەڵغانی رێزلێنان و سوپاس و پێزانین پێشکەش بە توێژەران کرا لە لایەن بەرێزان سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ڕاگرانی کۆلێژ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن. 

 ڕاگەیاندنی کۆلێژی دەرمانسازی 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Copyright ©2020-2023 Hawler Medical University. All Rights Reserved