ئەنجامدانی سێیەمین خوڵی ڕاهێنانی پشووی هاوینە لە بواری کلینکەڵ فارماسی
لە بەرواری ۱٥/۷/۲٠۲٤ لە هۆڵی سمیناری کۆلێژی دەرمانسازی لە ژێر سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.ی.د. هونەر کمال گەردی) بە ئامادەبونی بەرێزان (پ.د. ژیان دزەیی)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د. هاورێ مصطفی بکر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و (پ.ی.د. کاروان محمد امین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و (پ.ی.د. ئازا بهاءالدين) بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ و (د.بارێف زاهیر) سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان و سەرۆكی لقە زانستیەکان و مامۆستایان و قوتابیانی بەژداربوو مەراسیمی کردنەوەی سێیەمین خوڵی ڕاهێنان لە بواری کلینکەڵ فارمەسی و کۆمیونتی فارمەسی بۆ قوتابیانی کۆلێژی دەرمانسازی لە هەر سێ زانکۆی هەولێری پزیشکی و زانکۆی تیشك زانکۆی نۆلیج کرایەوە.
ماوەی خوڵەکە زیاتر لە مانگێك دەخایەنێت لە لایەن مامۆستایانی هەردوو بەشی زانستی کلینکەڵ فارماسی و فارمەکۆلۆجی کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی هەولێری پزیشکی بابەتەکانی خوڵەکە ئامادەکراوە بە هاوکاری لێژنەی نوێنەرانی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی کۆلێژەکەمان.
لە دەستپێکی مەراسیمەکە بەرێز (پ.ی.د. هونەر کمال گەردی) ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی وتارێکی پێشکەش کرد کە ئامانج و گرنگی ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیە زانستیانەی بە پێویست زانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان دواتر بەرێز (پ.ی.د. دانا محمد حمدامین) سەرۆکی بەشی کلینکەڵ فارمەسی باسی لە ناوەڕۆکی خوڵەکە بۆ ئامادەبوان کرد وە لە کۆتایشدا بەرێز (ئەمین ) نوێنەری رێکخەری قوتابیان رۆڵی رێکخەرانی خوڵەکەی بەرز نرخاند.