ئەنجامدانی ۆرکشۆپ بۆ مامۆستایانی کۆلێژ؛
ئەمرۆ سێشەممە بەرواری ۱۲/۱۲/۲٠۲۳ لە هۆڵی سمیناراتی کۆلێژی دەرمانسازی بە ئامادەبوونی بەرێز ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی (پ.ی.د. هونەر کمال گەردی) و سەرۆك بەش و مامۆستایانی کۆلێژ ۆرکشۆپێك رێکخرا لە لایەن یەکەی دڵنیایی جۆری کۆلێژ لە ژێر ناونیشانی؛
(Update in the management of type II Diabetes mellitus)
بۆ بەرێزان؛
ـ د. عزیز مظفر جعفر (پسپۆری ووردی نەخۆشی شەکرە و رژێنەکان)
ـ د. هەڵمەت مظفر جعفر (پسپۆری کلینکەل فارمەسی)
دواتر بە چەندین پرسیار و روونکردنەوە لە لایەن ئامادەبووان گفتوگۆیەکی گەرم ئەنجامدرا، لە کۆتاییشدا بڕوانامەی رێزلێنان لە لایەن ڕاگری کۆلێژ پێشکەش بە بەرێزان د. عزیز و د. هەلمەت کرا.
ڕاگەیاندنی کۆلێژی دەرمانسازی