یەکەم سیمپۆزیەمی هۆشیارکردنەوەی تایبەت بە شێرپەنجەی کۆلۆن و ریخۆلە
ئەمرۆ دووشەممە بەرواری ۲۷/۱۱/۲٠۲۳ لە هۆڵی سمیناری کۆلێژی دەرمانسازی بە ئامادەبونی بەرێزان (پ.د. نورالدین اسماعیل اللە وێردی) سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و (پ.د. ژیان دزەیی)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د. کاروان محمد امین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و (پ.ی.د. هونەر کمال گەردی) ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی و (پ.ی.د. بسام کریم امین) ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ددان و (پ.د. حمدیە میرخان) ڕاگری کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان و سەرۆكی لقە زانستیەکان و مامۆستایانی کۆلێژی دەرمانسازی و بەشێك لە مامۆستایانی کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆکەمان یەکەمین سیمپۆزیەمی زانستی بۆ هۆشیارکردنەوەو خۆپارێزی تایبەت بە شێرپەنجەی کۆلۆن و ریخۆڵە ئەنجامدرا.
لە دەستپێکی سیمپۆزیۆمەکە بەرێز
(پ.ی.د. هونەر کمال گەردی) ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی وتارێکی پێشکەش کرد و ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیە زانستیانەی بە پێویست زانی بە تایبەت بە هاوبەشی لە نێوان پسپۆرییە جیاجیاکانی سەر بە زانکۆکەمان دواتر لایەنی زانستی و سەرهاڵدان و مەترسی و خۆپارێزی لەشێرپەنجەی کۆلۆن و ریخۆڵە بە ووردی تاوتوێکرا لە لایەن هەریەك لە بەرێزان؛
ـ پ.ی.د. عبداللة دیلمانی پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناو و گەدەو قۆلۆن و نازور
ـ پ.ی.د. ئاڤا تاهیر پسپۆری شیکردنەوەی نەخۆشیەکان
ـ د. بدرالدین کریم پسپۆری مۆلیکولەر فارماکۆلۆجی
دواتریش لە تاوتوێیەکی کراوە دا چەندین پرسیار ئاراستەی پێشەشکاران کرا و لە کۆتاییشدا بڕوانامەی رێزلێنان لە لایەن ڕاگری کۆلێژ پێشکەش بە هەریەك لە بەرێزان کرا.
ڕاگەیاندنی کۆلێژی دەرمانسازی