رێورەسمی کردنەوەی دەرمانخانەی پراکتیکی کۆلێژی دەرمانسازی
(Virtual pharmacy) کردنەوەی تۆماری کۆلێژ دوای نۆژەنکردنەوە
ئەمرۆ چوارشەممە لە کۆلێژەکەمان بە ئامادەبونی بەرێزان (پ.د. نورالدین اسماعیل اللە وێردی) سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و (پ.ی.د. هاورێ مصطفى بكر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و (پ.د. ژیان دزەیی)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د. هونەر کمال گەردی) ڕاگری کۆلێژی دەرمانسای و سەرۆكی لقە زانستیەکان و مامۆستایانی کۆلێژ رێورەسمێك رێکخرا بۆ کردنەوەی تۆماری کۆلێژی دەرمانسازی دوای نۆژەنکردنەوەی بە شێوەیەکی سەردەمیانە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی ئەندازیاری زانکۆ و لە سەر بودجەی صندوقی داهاتی گشتی زانکۆ.
هەروەها کردنەوەی دەرمانخانەی پراکتیکی کۆلێژی دەرمانسازی (Virtual Pharmacy ) کە بە سوپاسەوە بە هاوکاری چەند کۆمپانیایەکی دەرمان و پێداویستی پزیشکی دروستکرا.
ڕاگەیاندنی کۆلێژی دەرمانسازی