Practical Physiology for medical students ..

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

مەراسیمی رێزلێنان

لە بەرواری ۱۱/۹/۲٠۲۳ کاژێر ۹:۳٠ سەرلەبەیانی لە هۆڵی سمیناری کۆلێژی دەرمانسازی بە ئامادەبوونی بەرێزان پ.ی.د ژیان دزەیی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارواری زانستی و پ.ی.د. هونەر کمال گەردی ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی و سەرۆکی سەرجەم لقە زانستیەکان و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان مەراسیمێك رێکخرا بۆ بەرێز پ.ی.د محمد یوسف میرزا بۆ رێزلێنان لە ماندوبونی بەرێزایان دوای ئەوەی هەڵسا بە کۆکردنەوەی سەرجەم بابەتە کرداریەکانی بابەتی فسیۆلۆجی لە بەرگی کتێبێکدا لە ژێر ناونیشانی (Practical Physiology for medical students ) بۆ قوتابیانی کۆلێژی دەرمانسازی.

لە دەستپێکی مەراسیەکەدا بەرێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. هونەر کمال گەردی لە پەیڤێکدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد، سوپاس و دەستخۆشی لە بەرێز پ.ی.د. محمد یوسف میرزا کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگەی و هانی سەرجەم مامۆستایانی کۆلێژی دا بۆ ئەنجامدانی کاری زانستی لە شێوەی تیم بە رەچاوکردنی سەرجەم رێکارە زانسیەکان بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی کۆلێژ و زانکۆ.

دواتر بەرێز پ.ی.د. محمد میرزا، باسێکی لە ناوەرۆکی پەرتوکەکەی بۆ ئامادەبوان کرد و بیرۆکە و هۆکاری ئەنجامدانی ئەم کارەی بۆ ئامادەبوان روونکردەوە، لە کۆتایشدا کۆپیەك لە پەرتوکەکەی بە دیاری بەخشیە بەشێك لە ئامادەبوان.

Copyright ©2020-2023 Hawler Medical University. All Rights Reserved