لە کۆلێژەکەمان مەراسیمی رێزلێنان بۆ بەشێك لە مامۆستایان بەرێوەچوو
ئەمرۆ رێکەوتی ٦/٦/۲٠۲۳ بە ئامادەبوونی بەرێز ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی (پ.ی.د. هونەر کمال گەردی)
سەرۆکی بەشە زانستیەکان و مامۆستایانی کۆلێژ مەراسیمی رێزلێنان بۆ هاندانی بەشێك لە مامۆستایانی کۆلێژ رێکخرا
کە چالاکانە لە ساڵی خوێندنی ۲٠۲۲ـ۲٠۲۳ سیمینار و ۆرکشۆپی زانستیان لەسەر ئاستی کۆلێژ پێشکەش کردبوو
دوای پێشکەشکردنی وتارێك لە لایەن بەرێز ڕاگری کۆلێژ دەربارەی ئاستەنگ و ئاڵەنگاریەکانی ئەمساڵی خوێندن
وە ئامادەکاری و پلان و ستراتیژی کۆلێژ بۆ ساڵی داهاتوی خوێندن ، وەرگرتنی سەرنج و تێبینی بەشێك لە مامۆسایان
لە کۆتاییدا بەرێزیان سوپاسی سەرجە مامۆستایانی کۆلێژی کرد و خەڵاتی رێزلێنان پێشکەش بە مامۆستایان کرا