Workshop on Accreditation of pharmacy college ....

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

ئامادەکاری بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی متمانەبەخشین بۆ کۆلێژی دەرمانسازی (Accreditation of pharmacy college)

ئەمرۆ پێنجشەممە ٥/۱٠/۲٠۲۳ لە هۆڵی سمیناری کۆلێژی دەرمانسازی ۆرکشۆپێك ئەنجامدرا بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی متمانەبەخشین بۆ کۆلێژی دەرمانسازی بە هاوکاری ئەنجومەنی نیشتمانی متمانەبەخشینی کۆلێژەکانی دەرمانسازی عێراق و ئامادەبونی ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی/ زانکۆی هەولێری پزیشکی بەرێز (پ.ی.د. هونەر کمال گەردی) و ڕاگری کۆلێژی دەرمانسای/ زانکۆی دهۆك بەرێز (پ.ی.د. سوزان عمر رسول) و سەرۆکی لقە زانستیەکان و لێژنەی ئامادەکاری وەرگرتنی متمانەبەخشین لە هەردوو کۆلێژی دەرمانسازی.

دەستپێکی ۆرکشۆپەکە بە وتەی بەرێز (پ.د. علاءالدین نقشەبەندی) سەرۆکی لێژنەی وەرگرتنی متمانەبەخشین لە کۆلێژەکەمان کرایەوە، کە تێیدا ئامانجی ئەنجامدانی ۆرکشۆپەکەی بۆ ئامادەبوان روونکردەوە، دواتر بەرێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. هونەر کمال گەردی) بەخێرهاتنی مێوانە بەرێزەکانی کرد و باسی گرنگی بەدەستهێنانی بڕوانامەی متمانەبەخشینی بۆ ئامادەبوان کرد.

دواتر بەرێز (پ.د. باسم الشیبانی) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی متمانەبەخشین بۆ کۆلێژەکانی دەرمانسازی عیراق باسێکی کورتی دەربارەی ئەنجوەنەکە بۆ ئامادەبوان کرد دواتریش بەوردی هەنگاوەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی متمانەبەخشینی بۆ ئامادەبوان روونکردەوە دواتریش چەندین پرسیار ئاراستەی بەرێزیان لە لایەن ئامادبوان کرا. لە کۆتاییشدا بڕوانامە پێشکەشکەش بە ئامادەبووان کرا.

Copyright ©2020-2023 Hawler Medical University. All Rights Reserved