Conducting a scientific and cultural festival in the College of Pharmacy

Print
Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

 ئەنجامدانی فیستیڤاڵی زانستی وکلتوریی

ڕۆژی (چوارشەممە 30.04.2025) ، لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و بەسەرپەرشتی بەرێز ڕاگری کۆلێژەکەمان وەك سەرۆکی لێژنەی باڵای رێکخەری ڤێستڤاڵ (پ.ی.د.هونەرکمال گەردی)بەئامادەبونی بەڕێزان ڕاگرانی کۆلێژەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و سەرۆکی زانکۆکانی حکومی و ناحکومی مامۆستاو فەرمانبەرانی کۆلێژ و قوتابیان و میوانانی قەدر گران فیستیڤاڵی کلتوریی و زانستیی و ڕۆشنبیریی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەڕێوەچوو، کە کۆلێژی دەرمانسازی ڕۆلێکی فراوان و بەرچاوی ڤیستڤاڵەکەبوو
وتاری هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکایەتی زانکۆ و بەڕێز سەرپەرشتیارو ڕاگری کۆلێژ، بەشێک لە دەستپێکی فیستیڤاڵەکەیان پێکهێنا. پاشان چالاکییەکانی فیستیڤاڵ دەستیانپێکرد. قوتابیان و میوانان بە کار و بەرهەمە دەستییەکانیان، ڕوویەکی گەشی فیستیڤاڵەکەبوون. قوتابیانی کۆلێژی دەرمانسازی، لە سەرجەم لقەکان، بەشدارێکی چالاک و دیاری فیستیڤاڵ بوون. بە چالاکیی و بەرهەم و خستنەڕووەکانیان، بەشێکی فراوانی فیستیڤاڵیان پێکدەهێنا
سوپاس بۆ ئامادەکار و ڕێکخەران و سەرپەرشتانی ئەم چالاکییە

ڕاگەیاندنی کۆلێژی دەرمانسازی