Workshop on: Honorary ceremony for teachers and doctors of the College of Pharmacy

Print
Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

مەراسیمی رێزلێنان بۆ مامۆستایان و دکتۆرە بەڕێزەکانی کۆلێژ کە وا سیمینارو ووركشوپ و خولی راهێنانیان ئەنجام داوە لە ماوەی سالی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥


ئەمرۆ دووشەممە بەرواری ١٢/٥/۲٠۲٥ لە هۆڵی سمیناری کۆلێژی دەرمانسازی لە ژێر سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.ی.د. هونەر کمال گەردی) بە ئامادەبونی بەرێزان (پ.د. نورالدین اسماعیل) سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و (پ.ی.د. هاورێ مصطفی بکر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و(پ.د. ژیان دزەیی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د. کاروان محمد امین) یاریدەدەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و سەرۆكی لقە زانستیەکان و مامۆستاو دکتۆرە کانی کۆلێژەکەمان مەراسیمێكی سوپاس پێزانین رێکخرا بۆ رێزلێنان لە مامۆستا و دکتۆرە کانی کۆلێژەکەمان کە لە ساڵی خوێندنی ۲٠۲٤ -٢٠٢٥ بەشێوەیەکی چالاک سیمینارو ووركشوپ و خولی راهێنانیان ئەنجام داوە، ڕۆلی بەرچاویان هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی کۆلێژ و زانکۆکەمان

  لە دەستپێکی مەراسیمەکە ئامادەبوان دەقەیەك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دواتر ڕاگری کۆلێژ وتەیەکی پێشکەشکرد، لە کۆتایشدا سوپاس و پێزانین پێشکەش بە مامۆستایان کرا لە لایەن بەرێزان سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ڕاگری کۆلێژ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست

هۆبەی چالاکی یەکانی کۆلێژی دەرمانسازی