پیرۆزبایینامه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز

پیرۆزبایینامه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز Featured

Print Email

پیرۆزبایینامه‌ی به‌ڕێز پ.ی.د. دارا عمر میران سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ی مامۆستا به‌ڕێزه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژه‌كان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوای خێر و خۆشی و ته‌ندروستیه‌كی باش و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سوپاسێكی تایبه‌تی مامۆستایانی به‌ڕێز و قوتابیه‌ خۆشه‌ویسته‌كان ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌لكترۆنی به‌ شێوه‌ی پاڵپشتیكار به‌ باشترین شێوه‌ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ پرۆسه‌ی فێركردن به‌رده‌وام بوونه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕوومان بووه‌، و هیوادارین كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ و به‌ هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌موو لایه‌ك ئه‌م دۆخه‌ به‌ سه‌ركه‌وتووی تێبپه‌ڕێنین و پرۆسه‌ی خوێندن و چاره‌نووسی قوتابیان بپارێزین. دووباره‌ جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و پڕ له‌ خێر و خۆشی بێت.

پ.ی.د. دارا عمر میران

سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی


Main Menu