Celebrating our kurdish flag day at College of Health Sciences

Celebrating our kurdish flag day at College of Health Sciences Featured

Print Email

Celebrating our kurdish flag day at College of Health Sciences - Hawler Medical  University  in 17 December

We should remember  this  day every year ..

And a teacher “Xalat Kani” gave this poem.  

ئه‌ى پێشمه‌رگه‌

ئه‌ى لاوى كورد

ئه‌ى لاوى مه‌رد

له‌ هه‌ركوێنه‌ گوێ بگرن لێم

من دارى ئازادى ئێوه‌م

من سه‌ربه‌ستیم

زۆر حه‌زده‌كه‌م وه‌ك بوێران

سه‌رهه‌ڵبكه‌م

سه‌وزبكه‌م جێگاى وێران

سه‌دان ساڵة

 ئه‌ڕێژن بۆم خوێنى سوورتان

له‌ ژێره‌وه‌ نه‌وتى ڕه‌شتان

لێ ناگه‌ڕێ هه‌ڵى بمژم خوێنى گه‌شتان

تاقه‌ت نه‌ڵێن

ئه‌ى خوایه‌ گیان

ئه‌وه‌چى بوو  دارى ئێمه‌ به‌رى نه‌گرت

رۆژى ئێمه‌ هه‌ڵى نه‌كرد

هه‌ورى ڕه‌شى هه‌موو جیهان

له‌سه‌ر ئیَمه‌ بارى نه‌كرد

دڵنیابن دڵنیابن

رۆژێ دادێ

لێناگه‌ڕێم 

یه‌ك دڵۆپ خوێن به‌ فیڕۆ چێ

له‌ نه‌وتى ڕه‌ش جیاى ده‌كه‌م خوێنى گه‌شتان

ده‌بمه‌ خاوه‌ن به‌رزترین باڵاى جیهان

په‌یمان ده‌ده‌م

به‌رزى باڵام قه‌دى ئاڵاى كوردستان بێ

ره‌نگى گه‌ڵام ڕه‌نگى ئاڵاكه‌تان بگرێ

 ئه‌وسا بڵێن سه‌یر و سه‌مه‌ر ئه‌مجاره‌یان لاى ێمه‌یه‌

له‌ جیهاندا هه‌شته‌مین سه‌رسوڕهێنه‌رى بێ وێنه‌یه‌

                                                 خه‌ڵات كانى

Last modified on Tuesday, 17 December 2019 18:57

Main Menu